داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سنوری سلێمانی زیاتر لە 20 ملیار دینارە

27/09/2024
فۆتۆ: 

داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 20 ملیار دینارە

ماڵپەڕی شەفافیەت کە چاودێری داھاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان دەکات، بڵاویکردەوە، داھاتی رۆژی 21 تا 27ی ئەیلول، 20 ملیار و 264 ملیۆن و 890 ھەزار و 147 دینار بووە، کە بەراورد بە ھەفتەی رابردوو بە بڕی 10 ملیار دینار واتە بەڕێژەی 67% زیادیکردووە.

هەر بەپێی ئامارەكە داھاتی نانەوتی ئەم ھەفتەیە، 93%ی نەختینە و 7%ی چەک بووە.