مەڵبەندی رێکخستنی دهۆک: دەرکراوەکان نەگەڕاونەتەوە

02/10/2024
فۆتۆ: 

مەڵبەندی رێکخستنی دهۆکی یەکێتی هەواڵێکی چەواشەکاری میدیاکانی پارتی رەت دەکاتەوە و دەڵێت، "زۆر هەوڵیاندا بگەڕێنەوە ناو ریزەکانی یەکێتی، بەڵام دەرکراوەکان نەگەڕاونەتەوە"

مەڵبەندی رێکخستنی دھۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: لەدوایی ٨ی تەموزی سالی ٢٠٢١  هەریەک محەمەد شێروان و چەند کەسێکی تر لەناو رێزەکانی (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ) دورخراونەتەوە کەسەر بە (لاهور جەنگی ) بوونە  ، دوایی ئەوەش زۆر داوای گەرانەوەیان کردووە بۆ گەرانەوە بۆ ناو ریزەکانی یەکێتی، بەڵام سودی نەبووە قەبولکراو نەبووە.

ئاماژەی بەوەداوە: ئەمرۆ پارتی لە رێگەی چەند پەیجێک بڵاوی کردۆتەوە وەکو کادری یەکێتی ناساندویانە ، لێرەوە رایدەگەیەنین  و خەڵکی دەڤەرەکە شاهیدی ئەوەن کە ئەم برادەرانە لە ساڵی ٢٠٢١ دورخراونەتەوە لە ریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیوەندیان بە ئێمە نەماوە .