بەمزووانە دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات

07/10/2024
فۆتۆ: 

ئاماددەکارییەکان بەرەو کۆتایی دەرۆن بەوتەی وەزارەتی شارەوانی، بەم زووانە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکات

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خێراتر کراوە و بەزووترین پرۆسەکە لەو شارەوانییانەی کە کارە هونەری و کارگێڕییەکانیان تەواو کردووە دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئێستا لێژنەی باڵای دابەشکردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕۆژانە لە بەیانییەوە تاوەکوو ئێوارە، بە چڕی کار لەسەر فۆڕمەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەکەن و هەنگاوەکانی پرۆسەکەش زۆر بە باشی چووەتە پێش و بەزووترین کات، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات.

ئەمە لەکاتیکدایە، هەر ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ تیمی وەزارەت بۆ دابەشکردنی زەوی کۆبووەوە و داوای لێکردن بەزووترین کات سەرجەم کارەکان تەواو بکەن، پرۆسەکە لە کەمترین کاتدا دەستپێدەکات.