کاروان یاروەیس: هەژماری من بەردەوامبێت سکاڵا تۆمار دەکەین

12/10/2024
فۆتۆ: 

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایدەگەیەنێت، "ئەگەر هەژماری من بەردەوام بێت بۆ وەستاندنی دەتوانرێت سکاڵا لە دادگای فیدراڵی تۆماربکرێت "

کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ دەنگی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەداوە: کۆمەڵێک کەناڵمان هەیە کە دەتوانین لە ڕێگەی ئەو کەناڵانەوە بە کرداری کاری لەسەر بکەین و فشار بکەین کە تەوتین لە ڕێگەی بانکە فیدڕاڵیەکانەوە بێت.

دەشڵێت: یەکەم لە دادگای فیدرالی دەتوانین داوا تۆمار بکەین، دووەم لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەتوانێت فشار بکات، سێیەم فشارکردن لە حکومەتەکەی بەڕێز سودانی جا فشارەکان سیاسی یاخود پەرلەمانی بێت بۆ ئەوەی بێنە ژێر باری بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بە تەوتین کردنی مووچە.

جەخت لەوەدەکاتەوە: ئێمە لە ڕابردوودا بێ متمانەیی بە جۆرێک بووە، کە مووچەخۆرانی هەرێم نایانەوێت مووچەکانیان لەسەر وەزارەتی دارایی هەرێم و لەوبانکانە بێت کە حکومەتی هەرێم مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات.

باس لەوەش دەکات: حکومەتی هەرێم لە هەژماری مندا دوو ئامانجی هەیە ئامانجی یەکەم ئەوەیە کە جڵەوی مووچە لە دەستی خۆیدا بمێنێت و کۆنتڕۆڵەکەی لە دەستی خۆیدا بێت، ئامانجی دووەم ئامانجێکی بازرگانیە کە دەیانەوێت لە ڕێگەی هەژماری منەوە مانگانە ٦ بۆ ٧ ملیۆن دۆلار دەستکەوتیان ھەبێت.

لە کۆتایدا دەڵێت: دەستکەوتی هەژماری من دەچێتە کوێوە؟ ئایە دەخرێتە خەزێنەی حکومەتەوە یان نەخێر، وە سەفقەیەکە لە نێوان بەرپرسانی هەرێمدا لەبەر ئەوە پرۆسەکە گوماناویە.