جومانە غەلای: لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن بڵاو دەکرێتەوە

17/10/2024
فۆتۆ: 

وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، "لەماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە، بەڵام ناتوانرێت تانەی لێ بدرێت".

 

وتیشی، "دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن، تیمی تایبەت بە پرۆسەی دەنگدان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن بڵاو دەکەنەوە، کە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بە فەرمی ئەنجامەکە بڵاو کرایەوە، ئینجا قۆناغی تانەدان دەست پێ دەکات".

 

ئاماژەی بەوەش کرد، "کاتێک تانەدانیش کۆتایی هات، پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بڵاو دەکرێتەوە و بۆ مێدیاکان ئاشکرا دەکرێت".

 

سبەینێ هەینی، 18ی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی تایبەت و رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی 2024 دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.