داوا دەکرێت بینینی عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامی هەبێت
دوای چوار ساڵ لە ڕێگەنەدان بۆ بینی دواجار لەم مانگەدا رێگەدراوە بە کەسوکارەکەی سەردانی ئیمراڵی بکەن و چاویان بە عەبدوڵا ئۆجەلان بکەوێت
لەسەر سەردانەکەی کەسوکاری عەبدوڵا ئۆجەلان عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری هەدەپە ڕایگەیاند: کۆتا چاوپێکەوتنی ڕووبەڕوو لەگەڵ ئۆجالان لە ٣ی ئازاری ساڵی ٢٠٢٠ بووە، بەڵام دوێنی چوینەتە ئیمراڵی و چاومان بە عەبدوڵا ئۆجەلان کەوتوە.
وتیشی: ئێمە دەمانەوێت سەردانی ڕۆتینی خێزانەکەی عەبدوڵا ئۆجالان، کە مافێکی یاساییە، بەردەوامبێت بەبێ گوێدانە بارودۆخەکە.
|