نەتەنیاهۆ: هێرشەکانمان بۆسەر ئێران ئامانجی خۆی پێکا
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگهیاند، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ورد و بەهێزە و ئامانجەکانی پێکاوە.
بنیامین نهتهنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە وتارێکدا رایگهیاند، "بەڵێنماندا وەڵامی هێرشەکەی ئێران بدەینەوە، ڕۆژی شەممەش لێماندا و هێرشهكه ورد و بەهێز بوو و هەموو ئامانجەکانی خۆی پێکاوە".
بەرەبەیانی دوێنێ شەممە، سوپای ئیسرائیل بە زیاتر لە 100 فڕۆکە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئێران، ئەمەش وەک تۆڵەکردنەوەی هێرشە بەرفراوانەکەی ئێران بوو کە بە مووشەکی بالیستیکی لە 1ـی ئۆکتۆبەردا هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.
|