تۆپخانەكانی سوپای توركیا بەچڕی بۆردوومانی زنجیرە چیای گارا دەكەن
کامەران عوسمان، لە ڕێکخراوی CPT ئەمریکی ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 4:55 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تاوەکو کاتژمێر 5:30 خولەک، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، لە هەردوو بارەگای سەربازی "مام ڕەشا لەسەر چیای کوڕەژار" و "گەلی ڕەشاڤا" وە 16 جار بۆردوومانی "بەری نزارێ"یان لە زنجیرە چیای گارا کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا، سوپای تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و تۆپبارانەوە، 27 هێرشی بۆسەر چیای گارا ئەنجامداوە, هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەبوونەتە قوربانی ئەو هێرشانە.
|