ئاسایش دزێك دهستگیردهكات و پارهكهش بۆ خاوهنهكهی دهگهڕێنێتهوه
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لەماوەی شەش کاتژمێر دزێک دەستگیردەکات و تەواوی پارەکەش بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی کاتژمێر 4ی سەرلەبەیانی 20ـی 10ـی 2024 لەناوبازاڕی شاری سلێمانی دزێک قاسەی دوکانێک دەبڕێت و بڕی 57 ملیۆن دیناری عیراقی دەدزێت و راستەوخۆ تۆمەتبار تەواوی پارەکە لەمەخزەنێکدا دەشارێتەوە، بەبڕیاری دادوەر، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ ڕووداوەکە دەستپێکرد و بەسوود وەرگرتن لەتۆڕی کامێراکانی چاودێری دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەماوەی 6 کاتژمێر تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستنیشانکرا و دەستگیرکرا، تەواوی پارەکەش بۆ خاوەنەکەی گەڕێندرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی 443 لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەکەیسەکەی بەردەوامە.
|