پزیشکیان: ئێران وەڵامی گونجاوی ئیسرائیل دەداتەوە
سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، "خوازیاری شەڕنین بەڵام بەرگریی لە مافەکانمان دەکەین و وەڵامێکی گونجاوی هێرشەکەی ئیسرائیل دەدەینەوە".
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەی ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی خوازیاری شەڕنییە بەڵام بەڵێنی داوە وەڵامی گونجاو بداتەوە بۆ هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ئێران.
بەرەبەیانی شەممە، سوپای ئیسرائیل بە زیاتر لە 100 فڕۆکە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئێران، له وهڵامی هێرشه موشهكییهكهی ئێران له سهرهتای ئهم مانگهدا.
|