د. سەباح هەورامی: هەر کەسێک ئەخلاقی پزیشکی هەبێت نابێت لەبەرخاتری پارە دەوام و چارەسەرکردنی نەخۆش بەجێبهێڵێت
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەداتە ئەو پزیشکانەی لە ئەرکەکانیان کەمتەرخەمی دەکەم و نەخۆش بەجێدەهێڵن لە نەخۆشخانە حکومیەکاندا و دەڵێت، "هەر کەسێک ئەخلاقی پزیشکی هەبێت نابێت لەبەرخاتری پارە دەوام و چارەسەرکردنی نەخۆش بەجێبهێڵێت".
دکتۆر سەباح ھەورامی، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: هەر کەسێک ئەخلاقی پزیشکی هەبێت نابێت لەبەرخاتری پارە دەوام و چارەسەرکردنی نەخۆش بەجێبهێڵێت، هۆشداریش دەدەین لەوەی ئەگەر "یەک نەخۆش بمرێت لە نەخۆشخانەیەک بەهۆی جێھێشتنی پزیشکەوە خۆم یەکەم کەس دەبم کە سکاڵام تۆمار دەکەم".
ئاماژەی بەوەشداوە: هەر پزیشکێک دەوامەکەی بەجێبهێڵێت کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک دروستدەکات ئێمەش رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو پزیشکانە دەگرینەبەر، ناکرێت پزیشکێک شەوان لە جێگەدا خەریکی چات و فەیسبوک بکات و بڕیاری ئەوە بدات نەخۆشخانەکان بەجێبهێڵێت و خەڵکی فەقیر و هەژار کە ناتوانێت بچێتە نەخۆشخانە تایبەتەکان ناتوانێت چارەسەر وەربگرێت، بۆیە هەر پزیشکێک لە کاتی نەبونی موچە یان بە هەر بیانویەک دەوامی نەخۆشخانە بەجێبهێڵێت و بچن لە نەخۆشخانەی تایبەت بە پارە کاربکەن ئیجرائاتی زۆر توند بەرامبەریان دەگرینەبەر.
دەشڵێت: هەر کەسێک ئەخلاقی پزیشکی هەبێت نابێت لەبەرخاتری پارە دەوام و چارەسەرکردنی نەخۆش بەجێبهێڵێت، ئەکرێت بۆ دامەزراوەیەکی دیکە ئاسایی بێت کە تەنها کاری خەڵک دوادەکەوێت بەڵام لە تەندروستی خەڵک دەمرێت، یەک نەخۆش بمرێت لە نەخۆشخانەیەک بەهۆی جێهێشتنی پزیشکەوە خۆم یەکەم کەس دەبم کە سکاڵام تۆمار دەکەم.
لە کۆتاییدا بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی باسی لەوەکردوە: کاری پزیشکی جیاوازە و حکومەت پارەیەکی زۆر خەرج دەکات تا کەسێک دەکاتە پزیشک بۆیە جێهێشتنی ئەرکەکەی لەکاتێکدا نەخۆش پێویستی پێیەتی قەرەبو ناکرێتەوە و ژیانی خەڵک دەکەوێتە مەترسییەوە، بۆیە داوا لە پزیشکان دەکەم بەهیچ شێوەیەک بیری لێنەکەنەوە، ئەگەرنا ڕوبەڕوی سزای توند دەبنەوە.
|