دەستەی کەشناسی عێراق : سبەینێ بارانبارین دەستپێدەکات
کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و دەڵێت، " وشکە سەرما دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە".
دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، پێشبینیدەکرێت سبەینێ باران لە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق ببارێت و رۆژی پێنجشەممەش بارستە هەوایەکی سارد لە روسیا و ئەوروپاوە روو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات
ئاماژەی بەوەشداوە، وشکە سەرما دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە.
بەپێی پێشنییەکانی کەشناسی، رۆژی هەینی بارانی بەخوڕ لە ناوەڕاستی وڵات دەبارێت و رۆژی شەممە و یەکشەممە بارانی بەخوڕ لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەبارێت.
|