كاروان یاروهیس: هاتنی TBI بۆ ناو هەژماری من، بەمانای تەوتین و جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی نییه
ئهندامێکی پهرلهمانی عێراق رایگهیاند، پێویستە هەمولایەک ئەو راستییە بزانن، کە هاتنی TBI بۆ ناو هەژماری من، نە بەمانای تەوتین دێت، نە بەمانای جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دێت.
كاروان یاروهیس ئهندامی پهرلهمانی عێراق رایگهیاند، "حەوت مانگ لەمەوبەر بانکی عێراقی بازرگانی TBI لەناو فۆڕمی پڕۆژەی هەژماری من زیادکرا، من خۆم پێنج مانگ لەمەوبەر قسەم لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی بانکەکە قسەم کردوە بەواتسئاب چ بەتەلەفۆن و چ بەنامە، سەیرم لێدێت لەم ئانوساتەدا، کە هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی تەوتنی موچەی هەرێم چڕبوهتەوە، بانکی TBI ئەوەی رایگەیاندوە چونەتە ناو پڕۆژەی هەژماری من".
ئاماژهی بهوهشكردوه، لهماوهی شهش مانگی ڕابردوودا بۆ ئێستا بانكی TBI لەناو هەژماری مندایە، جگە لەچەند سەد هەژمارێکی بانکی هیچی دیكهی نەکردوە، هاوكات تائێستا رێوشوێنی کردنەوەی لقی نوێ لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین و و سۆران و زاخۆ و دانانی ئامێری ئای تی ئێم نەگرتوهتەبەر.
دهشڵێت، "لە فۆڕمی هەژماری من، موچەخۆر دەتوانێت لەخانەی هەڵبژاردنی بانکەکان لە خانەی سەرەکی TBI هەڵبژێرێت، بەڵام لەخانەی یەدەک ناتوانێت هەر TBI هەڵبژێرێ ناچارە بانکێکی ئەهلی هەڵبژێرێ چونکە تاکە بانکی فیدڕاڵی و حکومی تەنها TBI".
كاروان یاروهیس دهشڵێت، "پێویستە هەمولایەک ئەو راستیە بزانن، کە هاتنی TBI بۆ ناو هەژماری من، نە بەمانای تەوتین دێت، نە بەمانای جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دێت، نە وەڵامدانەوەی داواکاری موچەخۆرانی هەرێمە".
|