كامالا هاریس پیرۆزبایی لە دۆناڵد تره‌مپ دەكات

06/11/2024
فۆتۆ: 

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، كامالا هاریس په‌یوه‌ندی به‌ دۆناڵد تره‌مپه‌وه‌ كرد و پیرۆزبایی سەركەوتنی لێ کرد.

ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی له‌ زاری یاریده‌ده‌ری كامالا هاریسه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، هاریس په‌یوه‌ندی به‌ تره‌مپه‌وه‌ كردوه‌ بۆ پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاریس باسی له‌ گرنگی گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات كرد، بۆ ئه‌وه‌ی تره‌مپ ببێته‌ سه‌رۆک بۆ هه‌موو ئه‌مریكییه‌كان.