وتەبێژی یەکێتی: یەكێتی لیژنەیەك بۆ پێكهێنانی حكومەت پێكدەهێنێت

07/11/2024
فۆتۆ: 

وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان زانیاری نوێ لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم دەخاتەڕوو دەڵێت، یەکێتی لیژنەیەک بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند، "یەکێتی بۆ گفتوگۆککردن لەگەڵ لایەنەکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامێتی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێکهێناوە".

ئاماژەی بەوەشداوە، "یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی خۆی هەیەو لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆی لەبارەوە دەکات، هاوکات بژاردەی پڕۆژەی لایەنەکانی دیکەش دەکات".