پاسپۆرتی سلێمانی داوایەک ئاراستەی ئەو هاوڵاتیانە دەکات کە دەیانەوێت ببنە خاوەنی پاسپۆرت

08/11/2024
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە دەیانەوێت ببنە خاوەن پاسپۆرت دەڵێت، "بە گوێرەی کاتی دیاری کراوی خۆیان کە بە نامەی ئەلیکترۆنی بۆیان دیاریکراوە سەردانمان بکەن".

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند: ئاگاداری هاووڵاتیانی بەرێزی سلێمانی و دەوربەری دەکەین، بە گوێرەی کاتی دیاری کراوی خۆیان کە بە نامەی  ئەلیکترۆنی  بۆیان دیاریکراوە سەردانمان بکەن،واتە کاتژمێر و بەرواری حجزی ئەلەکترۆنییەکەی لە چ کات و بەروارێکدا بوو،ئەوا لەو کاتەدا سەردانمان بکەن بۆ ئەوەی ئێمەش لە کاتی خۆیدا مامەڵەکانیان بۆ رایی بکەین.

ئاماژەی بەوەشداوە: هەروەها هاووڵاتیان ئاگادار دەکەین، ئەگەر پابەندی کاتی دیاریکراو نەبوون،ئەوا سەرەکەیان دەفەوتێت و ناتوانین مامەڵەکانیان بۆ جێبەجێبکەین،چونکە سەرەی کەسێکی دیکە دەبێت و لەم کاتەشدا کێشە بۆ سیستمەکە دروست دەبێت.