سەعدی پیرە: فەرمانی سەرۆکی هەرێم بۆ پێکهێنانی حکومەت دەرچووە
وتەبێژی یەکێتی زانیاری نوێ لەسەر کۆبوونەوەی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت دەخاتەڕوو دەڵێت، " یەکێتی وەفدی خۆی هەیە و پەیوەندی بە هەموو لایەنەکانەوە کردووە ".
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی رایگەیاند،" فەرمانی سەرۆکی هەرێم بۆ پێکهێنانی حکومەت دەرچووە، یەکێتی وەفدی خۆی هەیە و پەیوەندی بە هەموو لایەنەکانەوە کردووە و لایەنەکان لە پەیوەندیدان بۆ دەستنیشانکردنی کات و شوێنی کۆبوونەوە.
تەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەشداوە، "دابەشکردنی پۆستە حکومییەکان لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەبێت نەک لەڕێگای کەناڵەکانی راگەیاندنەوە، ئەو قسانەی لە میدیادا دەکرێت کە فڵان پۆست بۆ فڵان لایەنە، زیادە و بێ واتان و تەنها بۆ تێکدانن".
|