مووچەی سێ مانگی توێژێک بەسەر یەکەوە دابەشدەکرێت

10/11/2024
فۆتۆ: 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی هەولێر دابەشکردنی مووچەی سێ مانگی خانەنشینی کرێکارانی ھەولێری راگەیاندو دەڵێت، "ئەمڕۆ پارەکە دابەشدەکرێت".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی هەولێر دەکاتەوە کە کرێکارانی دەرەوەی هەرێم/بەغدا  ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، کە کرێکارانی خانەنشینکراو دەتوانن سەردانی بانکی فیدراڵ بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگەکانی (٨، ٩، ١٠)ی ٢٠٢٤.