محەمەد شیاع سودانی و بەشار ئەسەد کۆبوونەوە
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكکۆماری سوریا کۆبوونەوە و رایانگه‌یاند، پێویسته لوتكه‌ی ریاز بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆسه‌ر غه‌ززه و باشوری لوبنان.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانەی بەشداریکردنی لە لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، لەگەڵ بەشار ئەسەد سه‌رۆكکۆماری سوریا کۆبووەوە.
له میانی دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییهكانی نێوان هه‌ردو وڵات و ڕێگاكانی پته‌وكردن و په‌ره‌پێدانیان له بواره جیاجیاكاندا تاوتوێ كرا، به شێوه‌یه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و قازانجی هاوبه‌ش بۆ هه‌ردوو گه‌لی برا به‌ده‌ستبهێنێت.
هەردوولا جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی هه‌ماهه‌نگی هه‌ڵوێسته‌كان و هاتنه پێشه‌وه‌ی بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له كاتی لوتكه‌دا، به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌كانی زایۆنیسته‌كان بۆ سه‌ر غه‌ززه و لوبنان، هه‌روه‌ها پێویستی وڵاتانی گه‌وره و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه هێزه‌كانی داگیركه‌ر دژی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له ناوچه داگیركراوه‌كان و لوبنان ئه‌نجامیانداوه.
|