ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین ژمارەیەک فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت

12/11/2024
فۆتۆ: 

ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین رایگەیاند، بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی یەکسان بۆ گشت دەرچووە دانەمەزراوەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان، ژمارەیەک فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێن.

ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی یەکسان بۆ گشت دەرچووە دانەمەزراوەکان دامەزراندنیان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە ، ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین ژمارەیەک فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت بە پێی ئەو پسپۆڕیانە: 
ژمێریاری - کارگێری - کۆمپیوتەر - یاسا - پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان - کۆلێژی زمان/ئینگلیزی(وەرگێڕ) ، ڕاگەیاندن.

مەرجەکانی وەرگرتنی پێشکەشکاران بۆ دامەزراندن وەکو فەرمانبەری گرێبەست بۆ ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین و هەردوو قائیمقامیەتی قەزای (رانیە - پشدەر ) و تەواوی ناحیەکانیان

١-پێویستە پێشکەشکار حوکم نەدرابێت بە سزای تاوانی کەتنی ئابرووبەر (مخلة بالشرف). 
٢-لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا بە هیچ شێوەیەک دوو کەس لە خێزانێکدا دانامەزرێت.
٣- بە هەر بڕوانامەیەک دابمەزرێت دەبێت بەڵێن بدات دوای دامەزراندن داوای گۆڕینی بڕوانامە نەکات کە ناوبراو بڕوانامەی بەرزتری هەبێت لەو بڕوانامەی کە پێی دادەمەزرێت سەرەتا.
٤-پێویستە داواکار بە فیعلی نیشتەجێی سنوری ئیدارەی سەربەجۆی ڕاپەرین بێت و کارتی زانیاریسنوری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین بێت .
٥-سەرجەم ئەو کەسانەی کە ناویان دەردەچێت لە خاڵبەندی پسپۆڕی خۆی دەبێت ناوبراو نیشتەجێی ناوەندی قەزا یان ناحیەکانی خۆیان بێت بەپێی ئەو میلاکەی کە داواکراوە بۆیان.
٦-پێشکەشکار بۆی هەیە تەنها یەک پسپۆڕی لە فۆڕمی دامەزراندن هەڵبژێرێت ،بە پێچەوانەوە ناردنیزیاتر لەیەک فۆڕم لە لایەن داواکارەوە دەبێتە هۆی پوچەڵکرنەوەی فۆرمەکەی .
٧-ساڵانە گرێبەستەکەی نوێ دەکرێتەوە لە حاڵەتی جێبەجێنەکردنی ئەرکەکانیدا لایەنی پەیوەندیدار دەتوانێت گرێبەستەکەی بۆ نوێ نەکاتەوە هەڵیبوەشێتەوە .
٨- نابێت پێشکەشکار هیچ مووچەیەکی تری هەبێت لە دام و دەزگاکانی حکومەت.
٩- ئەو کەسانەی کە ناویان دەردەچێت لە خاڵبەندیەکان مەرج نیە وەربگیرێن تاکوو دوای چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوە و ووردبینی کردنی سەرجەم بەڵگەنامە پێشکەشکراوەکانی ناوبراو.
١٠- لە کاتی چاوپێکەوتندا پێویستە وێنەیەک لە (بڕوانامە ،کارتی زانیاری، ناسنامەی خێزان و منداڵ، پشگیری ئەو فەرمانگەیەی کاری لێکردووە ، ناسنامەی شەهید ) لەگەل چاپە ڕەسەنەکان بهێنێت .
١١-دوای دەرچوونی ناوی کەسی پێشکەشکار (ئاگاداری بەرێزتان دەکەینەوە لیژنەیەکی تایبەتمەند هەڵدەستێت بە هەڵسەنگاندنی تواناو شارەزایی و پسپۆری کەسی دەرچوو لەم پسپۆریانە (ژمێریاری - کارگێری - کۆمپیوتەر - یاسا - پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان - کۆلێژی زمان/ئینگلیزی(وەرگێڕ)). 
١٢-ئەو کەسانەی ناویان دەردەچێت لە کێبڕکێکە, دەبێت بەڵێننامەی ( دادنووس ) بهێنێت کە تا ماوەی (٥)پێنج ساڵ بە هیچ شێوەیەک داوای گواستنەوەی ڕاژەی نەکات لەو شوێنەی دامەزراوە بۆ شوێنێکی تر.  
١٣- دەرچوانی بەشی کۆمپیوتەر دەکەونە کێبڕکێی خاڵبەندی لە سنوری ناحیەکەی خۆی چونکە مەرجە دەبێت دانیشتووی سەنتەری ناحیەکە بێت یان دانشتووی گوندەکانی هەمان ناحیە بێت کە بۆی دادەمەزرێت بەرزترین خاڵ چانسی دامەزراندنی دەبێت.

لینکی فۆڕمی دامەزراندن لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین