کۆمپانیا نەوتیەکان لە هەرێم: پێشوازی لە پێشنیازی هەمواری مادەی (١٢) لە یاسای بودجەی گشتی عێراق دەکەین
کۆمپانیا نەوتیەکان لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەدان حکومەتی عێراق هەمواری مادەی ١٢ لە یاسایی بودجەدا بکرێت و دەڵێن، "بواری پێویست هەیە لە داڕشتنەوەی ئێستادا بۆ فەراهەمکردنی داواکارییەکانمان پەیوەیست بە مەرجە بازرگانیەکان".
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوت لە کوردستان (ئەپیکور،) لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت دەڵێت: کۆمپانیاکانی ئەندام لە (ئەپیکور) پێشوازی لە پێشنیازی پەرلەمانی عێراق دەکات بۆ هەمواری مادەی (١٢) لە یاسای بودجەی گشتی و، پێیوایە بواری پێویست هەیە لە داڕشتنەوەی ئێستادا بۆ فەراهەمکردنی داواکارییەکانمان پەیوەیست بە مەرجە بازرگانیەکان و، زامنکردنی پێدانی پارەی هەناردەکردنی رابردوو و داهاتوو لەڕێی عێراق_ هێڵی بۆرییەکانی تورکیا.
ئەپیکور ئاماژەی بەوەشدراوە: کۆمپانیاکانی نەوت ئامادەکاری تەواویان هەیە بۆ بەشداریکردن لە گفتوگۆی بەرهەمدار لەگەڵ حکومەتی عێراق و بەرپرسانی هەرێم، بۆ رونکردنەوەی وردەکارییە سەرەکییەکان و دانانی رێوشوێنەکانی کۆتایی رێککەوتنێکی نوسراو، پێش دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەڕێی هێڵی بۆرییەکانی عێراقەوە.
جەخت لەسەر ئەوەشدەکەنەوە کە، ئەوان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی هەرێم رێکدەکەون و، دەستپێکردنەوەی نەوت لەڕێی هێڵی بۆریەکانی عێراقەوە بە قازانجی سەرجەم گەلی عێراق دەشکێتەوە.
|