وەزیری پلاندان: سەرژمێریی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا یەکلا دەکاتەوە
وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان بەنیگەرانیەوە باس لە مەترسیەکانی سەرژمێری دەکات و دەڵیت، "تاوەکوو ئێستا ترس هەیە پرۆسەکە بە سیاسی بکرێت".
د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دوای چەندان کۆبوونەوە و گفتوگۆی درێژ، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا زۆرینەی داواکارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەبارەی پرۆسەی سەرژمێریی جێ بەجێ بکات
ئاماژەی بەوەشدا: سەرژمێری پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵی یەکلا دەکاتەوە و کاریگەریی لەسەر زیادکردنی ژمارەی نوێنەران لە پەرلەمانی عێراق دەبێت.
وتیشی: هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوام لەبارەی پرۆسەی سەرژمێریی لە گفتوگۆدان، تاوەکوو ئێستا ترس هەیە پرۆسەکە بە سیاسی بکرێت
لە کۆتایدا هێمای بۆ ئەوەکرد: نابێت سەرژمێریی بە سیاسی بکرێت و دژی پێکهاتەکانی عێراق، بەتایبەت کورد و تورکمان، کریستیان و پێکهاتەکانی دیکە بەکاربهێنرێت.
|