دادگای مێردین سزای هەتاهەتایی بۆ دوو بکوژی بنەماڵەکەی دهۆک دەرکرد
دادگای مێردین سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ دوو بکوژی بنەماڵەکەی دهۆک دەرکرد کە 19ـی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو لە سنووری مێردین کوژران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2024، حەوتەمین دانیشتنی دادگایی دۆسیەی کوشتنی ئەو پێنج هاوڵاتییەی دهۆک بەڕێوەچوو، کە رۆژی 19ـی کانوونی دووەمی 2023 لەنێوان شارۆچکەکانی قۆسەر و نسێبینی سەر بە مێردین لە باکووری کوردستان کوژران.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، كه‌سوكاری كوژراوه‌كان داوایان له ده‌سه‌ڵاتی توركیا كرد هۆكار و پاڵنه‌ره‌كانی پشت ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه ئاشكرا بكه‌ن، دا‌واشیان له هه‌ریه‌ك له حكومه‌تی توركیا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد ئه‌م دۆسێیه دانه‌خه‌ن، تاوه‌كو تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی و داڕێژه‌ری سه‌ره‌كی ده‌ستنیشان نه‌كرێت، كێ پیلانی بۆ ئه‌و تاوانه داناوه.
كه‌سوكاری قوربانییه‌كان نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆككۆماری توركیا كردوه و داوایان كردوه سزاكه‌یان بۆ بگۆڕێت و له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.
|