وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی لەبارەی شەهیدبوونی سێ پێشمەرگە بڵاوکردەوە

17/11/2024
فۆتۆ: 

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان زانیاری لەبارەی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی سنوری خورماتوو بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، "لە سنوری خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی فەرماندەی فەوجی٣ی لیوای ١ی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەقیەوە".

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت:  بە داخەوە، ئەمڕۆ ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ کاتژمێر (٠٩٠٠ )لە سنوری خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی فەرماندەی فەوجی٣ی لیوای ١ی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەقیەوە،  لەئەنجامدا عقید روکن سامان سابر سلێمان فەرماندەی فەوج و عقید محمد رەزا کریم ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی ٩ی سوپای عێراق و ن.چ شریف احمد محمدٲمین شەهید بون، هەروەها سێ سەربازیش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشداوە: ڕووداوەکە، لە ئەنجامی کێوماڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوانی ئاسایشی هاوبەش بووە.

وەزارەتی پێشمەرگە لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت: بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسەو سەرخۆشی لەخۆمان و کەس و کارو هەفاڵ و هاوسەنگەرانیان  دەکەین لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبر و ئارامی بە ئێمە و ماڵبات و کەس و کارییان ببەخشێت.
   ‌