بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکاری سێ شەهیدەکەی ئەمڕۆ دەکات
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکاری سێ شەهیدەکەی مڕۆی سنوری خورماتوودەکات و دەڵێت، " تۆڵەی ئەم شەهیدانە لە ئەستۆی ئێمەیە و ناهێڵین خوێنی رژاوی رۆڵەکانمان بەهەدەر بڕوات"
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: شەهیدبوونی فەرماندە عەقید روکن سامان سابیر لە هێزەکانی پێشمەرگە و عەقید محەمەد رەزا و قارەمان شەریف سەرباز لە هێزەکانی سوپای عیراق لەکاتی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی هاوبەشدا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی کوردستان کۆستێکی گەورەیە و لەدڵەوە نیگەرانیکردین.
ئاماژەی بەوەشداوە: بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکانیان، هاوڕێ و هاوسەنگەرانیان دەکەم و هاوبەشی ئەم ماتەمە گەورەیەم. دڵنیاییان دەدەینێ تۆڵەی ئەم شەهیدانە لە ئەستۆی ئێمەیە و ناهێڵین خوێنی رژاوی رۆڵەکانمان بەهەدەر بڕوات. هەروەها هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم و هیوادارم بەزووترین کات بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ناو کەسوکارەکانیان.
سەرۆکی یەکێتی لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت: خوای گەورە شەهیدەکانمان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەک ببەخشێت.
|