پارێزگای سلێمانی بەفەرمی داوای تەوتینی مووچەی فەرمانبەران لەبانكی ناوەندی دەكات
پارێزگای سلێمانی بە نووسراوێكی فەرمی داوا لە بانكی ناوەندیی عێراق دەكات پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی پارێزگاكە دەستپێبكات.
لە نووسراوێكی فەرمیدا كە رۆژی 4ـی ئەم مانگە بەواژۆی شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی، ئاڕاستەی بانكی ناوەندیی عێراق كراوە، داوا لە بانكەكە دەكات بە پستبەستن بە رێكارە كارپێكراوەكان و بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی، بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی دەستپێبكەن.
لە نووسراوەكەدا هاتووە، "بە پشتبەستن بە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا تایبەت بە بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، داوا لە بانكەكەتان دەكەین، رێكارە پێوستەكانی تایبەت بەو پڕۆسەیە لە پارێزگای سلێمانی دەستپێبكەن".
پێشتریش شاندێكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له بهغدا یاداشتێكی تایبهت به تهوتینی موچهی فهرمانبهرانی ههرێم ئاڕاستهی محهمهد شیاع سودانی سهرۆكوهزیرانی عێراق كرد و داوایكرد، بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ تهوتین لهڕێگهی بانكه فیدڕاڵیهكانهوه جێبهجێبكرێت.
|