لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ پڕۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان كۆبووەوە

17/11/2024
فۆتۆ: 

لیژنەی باڵای ئەمنی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان كۆبووەوە، تێیدا داوا لە هاووڵاتییان كرا لەماڵەوە بمێننەوە و بەشداری پرۆسەكە بكەن.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆئ هەرێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ و به‌ ئاماده‌بونی پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان و به‌ڕێوه‌به‌رانی پۆلیس و ئاسایش و هاتوچۆ و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پلاندانان، كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی تایبه‌ت به‌ ئاماده‌كاری ئیداری و ئه‌منی بۆ به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، باس له‌ بایه‌خ و گرنگی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی كرا و هانی هه‌موو هاوڵاتیان درا كه‌ به‌ ئاماده‌بون له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ ڕاستی و دروستی داتاكانی خۆیان له‌و پرۆسه‌یه‌ تۆمار بكه‌ن، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ هاونیشتیمانیانی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌ كه‌ به‌ ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 ناسراون.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، داوا له‌ هاوڵاتیان كرا، ئه‌وانه‌ی ده‌توانن شوێنی مانه‌وه‌ دابین بكه‌ن، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ زێدی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژانی 17 تاوه‌كو 19ـی 11ـی 2024 تۆمار بكرێن و له‌ ڕۆژانی 20-21یش مانگیشدا داتاكانیان پشت ڕاستبكرێته‌وه‌ و له‌و ناوچانه‌ كه‌ زێدی خۆیان و باب و باپیریانه‌ تۆمار بكرێن.