وەزیری پلاندانان: ئەمڕۆش هاوڵاتیان دەتوانن بگەڕێنەوە ئەو ناوچانەی مادەی (١٤٠)ن و لەژێر کۆنتڕۆڵی پێشمەرگەدان

20/11/2024
فۆتۆ: 

وەزیری پلاندانانی هەرێم زانیاری نوێی لەسەر بەرێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری ئاشکراکردو وتی، "ئەمڕۆش هاوڵاتیان دەتوانن بگەڕێنەوە ئەو ناوچانەی مادەی (١٤٠)ن و لەژێر کۆنتڕۆڵی پێشمەرگەدان ".

دارا رەشید، وەزیری پلاندنانی حکومەتی هەرێم، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەژمێری گشتی دەبێتە هۆکاری ئەوەی چیتر یاری بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان نەکرێت، ئەو شوێنانەی کێشەی تەکنیکیان هەبووە لە رۆژانی (٢٠و٢١) تەواودەکرێن.

ئاماژەی بەوەشدا: هەر کەسێک ئامادەیی هەبێت لە هەرێمی کوردستان یان ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم یان لە هەر شوێنێکی عێراق، مافی خۆیەتی بژمێر بکرێت.

وتیشی: هەر کێشەیەکی تەکنیکی هەبێت لایەنی پەیوەندار کە دەستەی ئامارە لە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم پێویستە چارەسەری بکەن.

لە کۆتایدا باسی لەوەشکرد: ئەو شوێنانەی مادەی (١٤٠)ن و نزیک هەولێرن و نزیک لە سلێمانی و نزیک کەرکوکن و لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزی پێشمەرگەدان، خەڵکی ئەو ناوچانە ئەمڕۆش دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان.