تیمی راگەیاندنی حکومەت: سەرژمێری لەناوچە کێشە لەسەرەکان زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت
تیمی راگەیاندنی حکومەتی عێراق زانیاری نوێ لەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری دەخاتەڕوو دەڵێت، " پرۆسەی سەرژمێری لە ناوچە کێشە لەسەرەکان بەشێوەیەکی زۆرباش بەڕێوەدەچێت و، هیچ کێشەیەک تۆمارنەکراوە".
حەیدەر مەجید، وتەبێژی تیمی راگەیاندنی حکومەتی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە: ئەو زانیارییانەی کە هاوڵاتیان دەیدەن لەکاتی سەرژمێریدا زۆر نهبێنی و پارێزارو دەبێت، بەوتەی دەزگا ئەمنیە تایبەتمەندەکان لە بواری سیبرانی شیاوی دەزەکردنە ناوی نیە و، رێگەنادرێت هیچ کەسێک بیبینێت، جگە لەلایەنی پەیوەندار نەبێت.
سەبارەت بەو ناوچانەی کێشە لەسەر ئاماژەی بەوەداوە: بڕیار لە دادگای فیدراڵییەوە دەرچووە لەبارەی رێوشوێنەکانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی، کە باس لە پێکهێنانی لیژنە دەکات لەناو پێکهاتەکان و پێویستە لەگەڵ بژمێرەکان بن، لەگەڵ بوونی نوێنەری مەسیحیش لەناوچانەی کە زۆرینەن تیایدا.
جەختیشی لەسەر ئەوە کردوەتەوە کە، بڕیارەکەی دادگا کاری پێدەکرێت و تائێستا هیچ کێشە لەوبارەیەوە تۆمار نەکراوە.
|