ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: پیلانێكی تیرۆریستیی مه‌ترسیدارمان له كه‌ركوك شكستپێهێنا
   
                            
                             
                            
                            
                            
                            
                            
                            
                             
                                دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق شکستهێنانی پیلانێکی تیرۆریستی مەترسیدار لە پارێزگای کەرکوک ڕادەگەیەنێت و ده‌ڵێت، "ئه‌میری كوردستانی داعش و ده‌یان تیرۆریستی دیكه ده‌ستگیركراون كه پیلانی هێرشكردنه‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كان و كوشتنی به‌رپرسانیان هه‌بووه".
                                
  
                               
                                 ئەرشەد حاکم، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەندامانی تۆڕێکی تیرۆرستی سەر بە داعش دەستگیرکراون کە بەنیازبوون هێرشبکەنەسەر دامەزراوە حکومییەکانی کەرکوک و بەرپرسان تیرۆربکەن. 
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپراسیۆنەکە بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی بووە، توانراوە حه‌وت كه‌س دەستگیربکرێن کە یه‌كێكیان ئازاد شاخی "ئه‌میری كوردستان"ـی ڕێكخراوی داعش بووه. 
 
  
                            
                             
 |