دابەشکردنی مووچەى مانگی 12 لە عێراق دەستیپێکرد
بانكی ڕافیده‌ین ده‌ستپێكردنی دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینانی بۆ مانگی 12ـی 2024 له ڕێگه‌ی ئامرازه‌كانی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی ڕاگه‌یاند.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی بانكی رافده‌ین بڵاویكرده‌وه، له‌ئه‌مڕۆوه ده‌ستیانكردوه به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی مانگی 12 به‌سه‌ر خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه کورتە نامەیەکیان پێده‌گات ده‌توانن بچن بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان له رێگه‌ی یه‌كێك له لقه‌كانی بانكه‌كه له ناوچه جیاجیاكانی عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
ئەمەش لەکاتێکدایە، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هێشتا مووچەی مانگی 10یان وەرنەگرتووە.
|