وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئاسایشی سلێمانی هاریكاری سەرەكیمانە

24/12/2024
فۆتۆ: 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ستایشی رۆڵی هەوڵەکانی ئاسایشی سلێمانی دەکات لە بەرەنگاربوونەوەی تاوان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە، بەڕێوەبەری کاروباری ماددە هۆشبەرەکان دەڵێت، "ئاسایشی سلێمانی هاریكاری سەرەكیمانە ".

 حوسێن تەمیمی بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان لەوەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: هاریکاری و هەماهەنگی پتەو لەنێوان بەڕێوەرایەتییەکەمان و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لەسلێمانی هەیە و ئەوهاریکارییەش هۆکارێک بووە بۆ رێگری لەبڵاوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر و توانیومانە پێکەوە تۆمەتبارانی دۆسێیەکانی تایبەت بەماددە هۆشبەرەکان بەسزابگەیەنین.

لە لێدوانەکەیدا بۆ میدیایی فەرمی یەکێتی، بەڕێوەبەری کاروباری ماددە هۆشبەرەکان ئاماژەی بەوەشداوە: بەهاوکاری و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لەسلێمانی دەست بەسەر سەدان کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوەو چەندین گرووپی بازرگانیش بەو ماددانەوە هەڵوەشێندراونەتەوە.