پەیامێک لە ئیمراڵیەوە گەیشت
دوای سەردانی شاندێکی پارتی دەم بۆ دوگەی ئیمراڵی بەمەبەستی دیداری عەبدوڵا ئۆجەلان، ئەمڕۆ رایانگەیاند کە، "هەڵسەنگاندنەکانی ئۆجەلان بۆ چارەسەری کێشەی کورد زۆر گرنگ بوون، لەگەڵیدا باسی دۆخی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان کرد".
دوا ی سەردانیان بۆ دورگەی ئیمراڵی پارتی دەم لە راگەیەندراوێکدا کەمێک پێش ئێستا ئاشکرایکرد: تەندروستیی ئۆجەلان باش بووە و ورەی بەرز بووە.
ئەوەشی ئاشکراکردوە: هەڵسەنگاندنەکانی ئۆجەلان بۆ چارەسەری کێشەی کورد زۆر گرنگ بوون، لەگەڵیدا باسی دۆخی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان کرد.
بەگوێڕەی راگەیەندراوەکە: عەبدوڵا ئۆجەلان گوتوویەتی بەهێزکردنەوەی برایەتیی کورد و تورک بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە.
باسی لەوەشکردوە: سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانیی پێویست بۆ دەستپێشخەرییە نوێیەکەی باخچەلی و ئەردۆغان، داوای لە شاندەکەی پارتی دەم کردووە بۆچوونەکانی بگەیەننە ناوەندە سیاسییەکانی تورکیا.
ئەوەش هاتووە: ئۆجەلان ئامادەیی دەربڕیوە بانگەوازێک بۆ مەبەستنی گەیاندنی بۆچوونەکانی بڵاوبکاتەوە.
|