گەشتی ئاسمانی نێوان عێراق و لوبنان دەستپێدەکاتەوە
   
                            
                             
                            
                            
                            
                            
                            
                            
                             
                                وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشکرای دەکات کە، بڕیارە سبەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و لوبنان دەستپێدەکاتەوە و  کاروانێکی دیکەی پەنابەرانی لوبنانی دەگەڕێنەوە.
 
                                
  
                               
                                مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند: سبەی گەشتی ئاسمانیی هێڵی ئاسمانیی عێراقییە بۆ لوبنان دەستپێدەکاتەوە و کاروانێکی دیکەی هاووڵاتییە لوبنانییەکان بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە و بێ بەرامبەر، دەگەڕێندرێنەوە وڵاتەکەیان. 
   
ئاماژەی بەوەشداوە: پێشتر هێڵی ئاسمانیی عێراقییە لە دوو گەشتی ئاسمانیدا نزیکەی ٣٠٠ لوبنانی گەڕاندبووەوە، تاوەکو ئێستا بە رێگەی وشکانی و ئاسمانی، زیاتر لە ٥ هەزار لوبنانی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.
                             
                             
 |