شاندێکی هەسەدە لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە

31/12/2024
فۆتۆ: 

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، کە شاندێکی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە دیمەشق کۆبوونەوەیەکی گرنگیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی قۆناغی راگوزەری سووریا ئەنجامداوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا چەندین پرسی گرنگیان تاوتوێ کردووە، لەوانە داهاتووی ئیدارەی خۆسەر، چارەنووسی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری و دۆسیەی داهاتی نەوت و غازی ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد کە سەرەڕای ئەوەی هیچ کام لە لایەنەکان بە تەواوی بە داواکارییەکانی یەکتر ڕازی نەبوون، بەڵام کۆبوونەوەکە وەک هەنگاوێکی ئەرێنی هەڵدەسەنگێندرێت. هەروەها دووپاتی کردەوە کە دانوستانەکان لە نێوان هەسەدە و حکومەتی نوێی سوریا بەردەوام دەبن.