بەهۆی ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵەوە 70 کەس لە بەغداد برینداربوون

01/01/2025
فۆتۆ: 

شەوی رابردوو بەهۆی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە بەغداد ٧٠ کەس بەهۆی تەقاندنی یاری ئاگرین و تەقەکردن ٧٠ کەس برینداربوون، سەرچاوەیەکی ئەمنی دەڵێت،"زۆربەی بریندارەکان لە ناوچەکانی بەری کەرخ و رەسافە تۆمارکراون ".

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغداد رایگەیاند: شەوی رابردوو هێزە ئەمنیەکانی عێراق نزیکەی (٧٠) برینداریان تۆمارکردووە، کە بەهۆی یارییە ئاگرینەکان و "تەقەی خۆشی"یەوە لە هەردوو بەری کەرخ و رەسافە لە ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵدا برینداربوون، ئاستی بریندارەکانیش بەپێی رێژەی مەترسی لەسەر ژیانیان لەبریندارێکەوە بۆ بریندارێکی تر جیاوازی هەیە.