ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده: له باشوری منبج شكستمان بە هێرشەكانی تورکیا و بەکرێگیراوەکانی هێنا
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، ئەمڕۆ له باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی مەنبەج سه‌رجه‌م هێرشه‌كانی توركیا و بەکرێگیراوەکانی تێكشكێندران، له‌ئێستاشدا توركیا له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و تۆپخانه‌كانیه‌وه بۆردومانی بەنداوی تیشرین و دەوروبەری ده‌كات.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، به به‌شداری سه‌دان ئه‌ندامی ڕێكخراوی "پاسه‌وانانی ئایین"ی نه‌ته‌وه‌كانی ئۆزبه‌كستان، توركستان و چیچان، توركیا و بەکرێگیراوەکانی هێرشی قورسیان بۆ سه‌ر گونده‌كانی باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی شاری منبج و له لادێكانی به‌نداوی تشرین ده‌ستپێكرد، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه وه‌ڵامی هێرشه‌كان دایه‌وه، ده‌یان چه‌كداریان لێ كوژرا و ژماره‌یه‌كیشیان برینداركران.
ئاماژەی بەوەشکرد، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به پاڵپشتی پێنج فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا و هه‌روه‌ها تانک و زرێپۆشه مۆدێرنه‌كانی توركیا، گروپە بەکرێگیراوەکان هێرشی قورسیان كرده سه‌ر گونده‌كانی عه‌تشانه، سه‌عیدین، خربه زه‌ماله، مستاحه، شێخ عوبه‌ید مسته‌فا تل سیریاتیل و گوندی عه‌لوش له باشور و ڕۆژهه‌ڵات شاری منبج، كه شه‌ڕڤانانمان توانیان هه‌موو هێرشه‌كان پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و ده‌یان چه‌كدار بكوژن، جگه له له‌ناوبردنی شه‌ش ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سه‌ربازی، له‌نێویاندا تانكێك و دوو ئۆتۆمبێلی باركراو به دوشكه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده دەشڵێت، شەڕڤانانمان کە بەرخۆدانێکی گەورەیان لە دژی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوانی تورکیا نیشان دا، ڕووبەڕووی بەکرێگیراوان پێکدادان بوون ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە کاتێکی دواتردا دیمەنەکانی پێکدادانەکان و لەناوبردنی ئۆتۆمبێلەکانی دوژمن بڵاودەکاتەوە.
هه‌سه‌ده باسی له‌وه‌شكردوه، له به‌رامبه‌ر شكستی هێرشی بەکرێگیراوان، توركیا هێرشه‌كانی خۆی به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و تۆپخانه‌ی قورس بۆ سه‌ر به‌نداوی تیشرین و ده‌وروبه‌ری په‌ره‌پێدا، كه به‌شێكی زۆر له به‌نداوه‌كه زیانیان به‌ركه‌وتوه، له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كه‌ن وه‌ك له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی توركیا، چونكه ئێمه توركیا به به‌رپرسیار ده‌زانین له هه‌ر زیانێك كه ڕه‌نگه به به‌نداوه‌كه و ده‌وروبه‌ری بگات.
|