سودانی: لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا کارمان کردووە بۆ ئەوەی عێراق نەبێتە گۆڕەپانی شەڕ

04/01/2025
فۆتۆ: 

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند لە چەند مانگی ڕابردوودا هەوڵێکی زۆرماندا بۆ ئەوەی ڕێگەنەدەین عێراق ببێتە گۆڕەپانی شەڕ و یەکلاییکردنەوەی ململانێکانی ناوچەکە.

محەمەد شەیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ساڵیادی شەهیدبونی محەمەد باقر حەکیم لە بەغداد ڕایگه‌یاند، "هەندێک لایەن هەوڵیان دا عێراق بخەنە نێو گۆڕانکارییەکانی سووریا و باسیان لە گۆڕانی سیستەمی سیاسی دەکرد، بەڵام هیچ دەوڵەت و لایەنێک بۆی نییە گۆڕانیی سیاسی و ئەمنی بەسەر ئێمەدا بسەپێنێت".

 

وتیشی، لە چەند مانگی ڕابردوودا، بە ڕاوێژ و پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی دۆست، بە قورسی کارمان کرد و هەوڵێکی زۆرمان دا بۆ ئەوەی شەڕ لە عێراق دوورخەینەوە و وڵات نەبێتە مەیدانی یەکلاییکردنەوەی ململانێی ناوچەکە.