کارمەندانی فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک گردبوونەوە

21/07/2020
وێنەى گردبوونەوەکە
فۆتۆ: 

دژی دواکەوتنی موچەکانیان بۆ ماوەی پێنج مانگ، ئەمڕۆ کارمەندانی فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک گردبوونەوە.

پەیامنێرى  (تۆڕى هەواڵى ژیان) رایگەیاند، ئەو کارمەندانە نزیکەى 600 کەسن و بۆماوەى پێنج مانگە موچەیان وەرنەگرتوەو داوادەکەن هەرچى زووە موچەکانیان بۆ خەرجبکرێت.

 وتیشى، لە ئەگەرى وەڵامنەدانەوەى داواکاریەکانیان هەڕەشەی وەرگرتنی هەڵوێستی بایکۆتی دەوام دەکەن.