موسەنا ئەمین: کێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە بەغداد چارەسەرناکرێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان ئاگادار دەکاتەوە کە چارەسەرکردنی کێشەی ئۆتۆمبێلەکانیان لە بەغداد نیە، بەڵکو لای حکومەتی هەرێمە
موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت چارەسەرکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەڵێت: کێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە بەغداد چارسەرناکرێت، چونکە هەرێم و بەغداد یاسای تایبەت بە خۆیان هەیە، مادەم هێنراونەتە هەرێم دەبێت چارەسەری یاساییان بۆ بدۆزرێتەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات: دەبێت ئەو کەس و کۆمپانیایانە سزابدرێن کە ئەو ئۆتۆمبێلانەیان بە خەڵک فرۆشتووە و ناچاریان کردوون قوتی ژیان و ماڵ و منداڵیان کۆبکەنەوە و بیدەن بەو ئۆتۆمبێلانە.
ماوەی نزیکەی مانگێکە ڕێگە بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان نادرێت بەسەر شەقامەکاندا بسوڕێنەوە و رۆژانە بازگە دادەنرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ بینینان لەسەر شەقامەکان دەستیان بەسەردا بگیرێت، سەرباری فشاری زۆری خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلە بەڵام، تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ رێگە چارەیەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان نەخستوەتەڕوو.
|