تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق درێژکرایەوە

08/01/2025
فۆتۆ: 

دوای ئەوەی دوێنێ وادەی یاسایی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەسەرچوو، ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دوو ساڵی دیکەی بۆ درێژکردەوە

 بەپێی نوسراوێکی فەرمی ئەمرۆ بڵاوکرایەوە، تێیدا هاتووە، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڕیاریدا دوو ساڵی تر تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان درێژ بکاتەوە 

بڕیارەکەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە کاتێکدایە، کۆمسیۆن رۆژی 7ی ئەم مانگە وادەی یاسایی بەسەرچوو، پێشترو لەبەر سازدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تەمەنی کۆمسیۆنەکە درێژکرایەوە.

درێژکردنەوەی وادەی یاساییی کۆمسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە ساڵی 2021 ەوە ناڕەزایەتی لێکەوتوەتەوە و لایەن شیعیەکان داوا دەکەن کۆمسۆن ببرێتەوە سەر شێوازە کۆنەکەی خۆی چونکە لە ئێستادا لەلاین ژمارەیەک دادوەرەوە بەڕێوەدەبرت و دوو ساڵ جارێک وادەکەی درێژ دەکەنەوە