پەرلەمانتارێکى عێراق داوای ڕوبەڕوبوونەوەی توركیا دەكات
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح لەبەرامبەر لەشكركێشیدا، داوای روبەڕوبونەوەی توركیا دەكات.
نەعیم عەبدودی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانى عێراق، دواى لەحكومەتی عێراق كرد ڕووبەڕووی تورکیا ببێتەوە و ناوچە سنوریەكان بپارێزێت، لەبەرامبەر ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازیەی توركیا بۆسەر سنورەكانی هەرێم ئەنجامیداوە.
وتیشى، ئەو كارانەی توركیا دەیانكات دەستدرێژیە بۆسەر یەكڕیزی و سەروەری خاكی عێراق، پێویستیشە بەری پێ بگیرێت و رێگەی پێنەدرێت بەردەوام بێت، داواشی لەحكومەتی عێراق كردوە، بەرپرسیارێتی ناوچە سنوریەكان هەڵبگرێت و روبەڕوی توركیا ببێتەوە و دەستوەردانەكانی رابگرێت، بۆ دەركردنی هەر بڕیارێكی حكومەت یان پەرلەمانیش لەلایەن گەلەوە بەشێوەیەكی گەورە پێشوازی لێدەكرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەناوەڕاستی مانگی رابردوەوە، توركیا بەچڕى دەستى بە بۆردوومانکردن بۆسەر ناوچە سنوریەكانی هەرێم دەستپێكردوە و لەچەند ناوچەیەكیش روبەڕوبونەوە لەنێوان گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا رویدا و لەئەنجامدا ژمارەیەک هاوڵاتى کرانە ئامانجى بۆردوومانەکان.
|