وتەبێژی یەکگرتوو: پێش نەورۆز کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکدەهێندرێت
   
                            
                             
                            
                            
                            
                            
                            
                            
                             
                                یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان زانیاری نوێ لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم ئاشکرا دەکات و وتەبێژی ئەو حزبە دەڵێت، "پێش نەورۆز کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکدەهێندرێت".
                                
  
                               
                                 سەڵاحەدین بابەکر، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان  رایگەیاند: گفتوگۆکانی هەردوو لایەنی یەکێتی و پارتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتەوە زۆر بەرەوپێشچوون، لیژنە هونەرییەکانیان سەرقاڵی نووسینی کارنامەی حکومەتن". 
ئاماژەی بەوەشداوە: بەپێی زانیارییەکانمان پێش نەورۆز کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکدەھێندرێت". 
ئەم قسانەی وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە کاتێکدایە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، چەندین کۆبوونەوەیان بەمەبەستی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی کوردستان ئەنجامداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت رانەگەیەندراوە. 
                            
                             
 |