سبەی هاكان فیدان دەگاتە بەغداد

25/01/2025
فۆتۆ: 

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی توركی، بڵاویكردەوە، سبەی هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمان و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە كۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكان پەیوەندیە دوقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پێشهاتەكانی نوێكانی ناوەچەكە دەبێت و گفتوگۆیان لەبارەوە دەكەن.