مارەیی کچانی ئێزدی کەمکرایەوە

25/01/2025
فۆتۆ: 

بەهۆی بەرزی نرخی زێڕەوە ئەنجومەنی رۆحانی کوردانی ئێزدی مارەیی کچانی ئێزدی لە 75 گرامەوە بۆ 40 گرام زێڕ کەم کردەوە.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی رۆحانی کوردانی ئێزدی ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا میری ئێزدیان بڕیاریداوە مارەیی کچان کەمبکاتەوە.

بەپێی بڕیارەکە، مارەیی کچانی ئێزدی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات لە 75 گرامەوە بۆ 40 گرام زێڕ کەمکرایەوە.