ترەمپ: نا هێڵین ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆم

05/02/2025
فۆتۆ: 

سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین پەیامیدا باس لە دۆخی ئێراو پرسی ئەتۆمی ئەو وڵاتە دەوروژێنێتەوە و دەڵێت،" نا هێڵین ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆم".

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بڕیارێکی نوێی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی واژکرد بۆ ئەوەی رێگە لە وڵاتی ئێران بگرێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم

دوای واژۆکردنی بڕیارەکە دژی ئێران سەرۆکی ئەمریکا لەکۆشکی سپیەوە رایگەیاند: وەک ئەمریکا ڕێگری لەفرۆشتنی نەوتی ئێران دەکەین و ناشهێڵین ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆم.

ئاماژەی بەوەشدا:  لەئێستادا ئێران زۆر نزیکە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم، و دەبێت ئێمە ڕێگری لەئێران بکەین. 

سەرۆکی ئەمرکا وتیشی: بە مافی خۆمانی دەزانین کە ڕێگریی لە فرۆشتنی نەوتی ئێران بکەین، لەسەر ئەو پرسانەش لەداهاتودا ئامادەین گفتوگۆ لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران بکەین.