هەنگوینی سروشتی چۆن بناسینەوە و متمانە بە کێ بکەین؟
لەشکر حەمید پسۆری خۆران باسی سودەکانی هەنگوین دەکات و دەڵێت، "هەنگوین بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی گورچیلە و کۆکە و ئیلتیهابی سییەکان یەکجار بەسوودە".
سەرەتا بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لە کوالیتی و سروشتی هەنگوین دەبێت بزانیت لەکێ و لە کوێ هەنگوین دەکریت، هەنگوین ئەگەر دڵنیابیت سروشتی یە و لە شەکر دروست ناکرێت وەک و بەشێکی زۆری هەنگوینی بازاڕ بەداخەوە لە شیلە و شەکر دروست دەکرێت..ئەگەر هەنگوین سروشتی بێت سودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ:
١. هەنگوین بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی گورچیلە بەسوودە.
٢. بۆ کۆکە و ئیلتیهابی سییەکان یەکجار بەسوودە.
٣. فشاری خوێن کۆنترۆڵ دەکات و رێگە لە جەڵتەی دڵ دەگرێت.
٤. هەنگوین ئازاری ریخۆڵە کەم دەکاتەوە.
٥. ژانە سەرو دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە.
٦. تووشبووان بە شەکرە دەتوانن لە جیاتی قەند کەڵک لە هەنگوین وەرگرن.
٧. هەنگوین برینی گەدە کەم دەکاتەوە.
٨. برینی سووتان، پێوەدان و قەڵەشین ساڕێژ دەکات.
٩. خواردنی چا بە ھەنگوین لە جیاتی قەند دەبێتە هۆی چاڵاکبوونی مادەی فلۆرینی چا کە رێگری لە کلۆربوون و ڕزینی ددان دەکات.
١٠. منداڵانی تەمەن ژێر یەکساڵ نابێ هەنگوین بخۆن، بەڵام دایکانی دووگیان لە سەروبەندی منداڵبووندا دەبێ هەنگوین بخۆن چونکە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ژان و زۆربوونی شیرەکەیان.
|