پێنج بانکی عێراق مامەڵەکردن بە دۆلاریان لێ قەدەغە دەکرێت
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، بانکی ناوەندی عێراق مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمەریکایی لەسەر پێنج بانکی ناوخۆیی قەدەغەدە دەکات، ئەوەش لە چوارچێوەی بەرەنگاربونەوەی سپیکردنەوەی پارە و قاچاخچێتی دۆلار و پێشێلکارییەکانی دیکەدایە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری دوو سەرچاوەی باڵای عێراقەوە بڵاویکردەوە، بانکی ناوەندی عێراق مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمەریکایی لەسەر پێنج بانکی ناوخۆیی قەدەغەدە دەکات، ئەمەش دوای کۆبوونەوەکان دێت لەگەڵ بەرپرسانی خەزێنەی ئەمەریکادا لە هەوڵێکدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پارە سپیکردنەوە و قاچاخچێتیکردن بە دۆلار و پێشێلکارییەکانی دیکەوە.
یەکێک لە سەرچاوەکان ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم بڕیارە دوای کۆبوونەوەکەی هەفتەی ڕابردووی نێوان بەرپرسانی بانکی ناوەندی عێراق و بەرپرسانی خەزێنەی ئەمەریکا و بەرپرسانی یەدەگی فیدڕاڵ دێت لە دوبەی.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزپێنج بانکەکە بریتین لە بانکی ئیسلامی ئەلمەشریق ئەلعەرەبی، یونایتد بانک بۆ وەبەرهێنان، بانکی ئیسلامی ئەلسەنەم، بانکی ئیسلامی میسک و بانکی ئەمینی عێراقی ئیسلامی.
|