وەزیرێکی ئیسرائیل: پێویستە ئیسرائیل کوردو کەمینەکانی تر بپارێزێت لە کۆمەڵکوژی جیهادیەکان

09/03/2025
فۆتۆ: 

وەزیرێکی ئیسرائیلی هۆشداری دەدات لە دۆخی کوردەکان و دروزییەکانی سوریا و رۆژئاوای کوردستان و دەڵێت، " پێویستە کورد لە کۆمەڵکوژی بپارێزرێت"

ئەمیحای چیکلی، وەزیری تاراوگەی ئیسرائیلی، لە نوسینێکدا لە سەکۆی (ئێکس) کە هاوپێچی وێنەی چەکدارێکی هێزە ئەمنیەکانی سوریای کردووە، کە قاچی خستووەتە لەسەر تەرمی ئافرەتێک، نوسیوتی، ئەو وێنانەی لە سوریا بڵاودەبنەوە ترسناکن، ئەمە روخساری رژێمێکە کە تیرۆریستانی داعش سەرۆکایەتی دەکەن و  جلوبەرگی سەربازییان لەبەردایە.

خەختی لەوەکردوەتەوە کە، ئیسرائیل هەنگاو دەنێت بۆ پاراستنی کەمینەی دروزەکان لە ناوچەکانی نزیک لە سنورەکانی، هەروەها دەبێت هەوڵ بدرێت بۆ بەرگریکردن لە هەموو کەمینەکانی سوریا، بە جەختکردنەوە لەسەر کورد، لە کۆمەڵکوژی جیهادییەکان کە لەلایەن دەستەی تەحریر شامەوە ئەنجام دەدرێت

ئاماژەی بەوەشداوە: رۆژئاوا دەبێ هەموو هەوڵێک بدات بۆ سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ئەم رژێمە تیرۆریستییە و سەرپەرشتیارەکانی، ئەردۆغان و قەتەر.