لە هەولێر كه‌سێک ته‌قه له‌ماڵی خه‌زوری ده‌كات و چەند کەسێک دەکوژێت
ئه‌مشه‌و كه‌سێک له گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر به‌چه‌ك هێرشیكردۆته سه‌ر ماڵی خه‌زوری و چوار كه‌سی كوشتووه كه یه‌كێك له‌وانه، هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆیه‌تی.
به‌پێی زانیاریه‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشیكردۆته سه‌ر ماڵی خه‌زوری و ته‌قه‌ی كردوه پیشه‌ی پزیشكه، له‌ئه‌نجامیشدا چوار كه‌سی كوشتووه كه یه‌كێكیان هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی كه ئه‌ویش پیشه‌ی پزیشكه.
له‌ئێستادا هێزه ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونیان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردوه.
|